تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەتانە
ئاردە مشاری بە چرێش هەڵپشیودراو کە دارتاش دەکاری دەکا
بەرانگە
مۆڵگەی ڕان لە دەشت
بەربەرەکانێ
لە ڕوودا وێستان، دە گرژا چوون
ملە و کێبەرکێ، ڕکەبەری
بەردانەوە
لە ژوور ڕا فڕێدانە خوار
ئاو لە ئەستێر بەرەڵا کردن: بچۆ ئاو بەردەوە