تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زستانەزێ
بەرخێ کە لە زستاندا لە دایک بووبێ
زوورانەوە
خورووی بەژانەوە کە پێست هەستی پێ دەکا
زڕانەوە
دەنگ دانەوەی وێک کەوتنی کانزا
زڕیانەوە
دەنگی زنجیر لە بزووتنا
زیانەخورۆ
سەگێ کە فێری مریشک خواردن دەبێ
ڕەشەوڵاخێ کە خۆ دەدزێتەوە و دەچێتە ناو زەرعاتی خەڵکەوە
زەرقیانەوە
لە خۆشیاندا چیڕ بوونەوە
سنگ دانەپێشەوە
سووتانەوە
برژانەوەی پێست یان برین
سووڕانەوە
خول خواردن
گەڕان بەولاولادا