تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاسمانە
میچی بەرز
مەڵاشووی زار، ئاسمانەی دەم
ئاشانە
دەیەکی مزاش کەبەشی خاوەن ئاشە و ئاشەوان دەداتێ
ئاشپەزخانە
مووبەق، کارخانە، متبەخ، جێگەی شیولێنان
ئانە
هۆوە، ئەوە، هێمای دوور
پاشگری بە واتا شیاو: پیاوانە، ژنانە، شیاوی پیاوان، شیاوی ژنان
پووڵێکی هیندستانە
دایک
ئاورخانە
ئاگرگەی پیرۆزی زەڕدەشتیان
ئاوەڵانە
شیرینی شوان کە بەرخ و کاری تازەزاو لە دەشتەوە دێنێتەوە
ئاکابرانە
ئاکاری پیاوانە، شیاوی گەورە پیاوان
ئاگرخانە
کوورەی ئاسنگەر
ئاڵفانە
پووشانە، ئەو باجەی بۆ لەوەڕ دەسێندرێ
ئێرانە
ئێرا، ئەم شوێنە، ڤر
ئێکانە
نێرەبەراز، یەکانە
ئەحیانە
ئەگەر، ئەگەر هاتوو، دەسوورەتێکا: ئەحیانە دیتت سڵاوی پێ بگەیەنە