تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گیانەڵا
دەمی ئاویلکەدان، دەمەدەمی روح دەرچوون
گیرسانەوە
بەند بوون لە شوێنێ
گیهانەک
قۆناغ، مەنزڵ: گیهانەک بگیهانەک دچوو
گەرووهێنانەوە
چارەی ئاڵوو کردن
گەشانەوە
پشکوتنی گوڵ
تێراو بوون و شەق و تورت بوون
سوور بوونەوەی ڕەژی و بوونە سکڵ
شادبوون
گەڕانەوە
هاتنەوە
پیر بوون: پیاوێکە گەڕاوەتەوە
جۆرێ هەڵپەڕکێ
ئابدارخانە
ژووری چا لێنان و قاوە ساز کردن بۆ دیوەخان
باروبنەی تایبەتی پیاوی گەورە لە سەفەردا
ئاتەشخانە
تەندوورەی سەماوەر، پەنگردانێ سەماوەری چای چێ کرنێ
ئاسانە
سەردەرانە، ژێڕدەرانە
بریەتیە لە بەرماڵی گەورە ماڵان: من شەوێ ناڵەم جۆش ئاوەردەبۆ/سەگی ئاسانەت بیدار کەردەبۆ «مەولەوی»
ئاسمانە
میچی بەرز
مەڵاشووی زار، ئاسمانەی دەم
ئاشانە
دەیەکی مزاش کەبەشی خاوەن ئاشە و ئاشەوان دەداتێ
ئاشپەزخانە
مووبەق، کارخانە، متبەخ، جێگەی شیولێنان
ئانە
هۆوە، ئەوە، هێمای دوور
پاشگری بە واتا شیاو: پیاوانە، ژنانە، شیاوی پیاوان، شیاوی ژنان
پووڵێکی هیندستانە
دایک
ئاورخانە
ئاگرگەی پیرۆزی زەڕدەشتیان
ئاوەڵانە
شیرینی شوان کە بەرخ و کاری تازەزاو لە دەشتەوە دێنێتەوە
ئاکابرانە
ئاکاری پیاوانە، شیاوی گەورە پیاوان
ئاگرخانە
کوورەی ئاسنگەر
ئاڵفانە
پووشانە، ئەو باجەی بۆ لەوەڕ دەسێندرێ