تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵوەزانەوە
هەلبەزینەوە
هەڵکوتانەسەر
پەلامار بۆ بردن، هەڵکردنەسەر
هەڵێنانەوە
کوڵاندنەوەی دۆی مەشکە و تیژاوی پەنیر
دوای پێشگری «تێ» بە مانا قەرەبوو کردنەوە: تێت هەڵێنایەوە
بڵند کردنەوە: هەنگاو هەڵێنانەوە
بڕێنی پارچە بۆ دروونی جل: نێفەکی دەرپێکە هەڵێنەوە
هەڵەسوون هێنانەوە
لە سەر ڕا سەوز بوونەوە: مێرگەکەم ئاودا هەڵەسوونی هێناوەتەوە
برێتی لە دوبارە داوا کردن: بەشم داوە دیسان هەڵەسوونی هێناوەتەوە
وانەیش
وەخوێندن، خوێندنەوە
وێدانەوە
بۆگەڕاندنەوە: قەرزەکەی وێدامەوە
وێستانەوە
دوبارە وێستان
بەرانبەری و دەگژڕاچوون: لێی وەستامەوە دوو زللەم لێدا
وەرگەڕانەوە
لەبەرانبەر گەورەتردا ڕاوەستان
وەستانەوە
بەرانبەری کردن: لێی وەستامەوە شەقێکم تێی هەڵدا
وشک بوونی باران و دڵۆپە
وەشانەوە
شیان، ڕێک و ڕەوا: ئەمکارە لە تۆ ناوەشێتەوە، ئەم جلە لە تۆ دەوەشێتەوە
بەشیەوە، دابەش کردن