تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هێنانەوە
گێڕانەوە: کەرەکەم ڕۆیبوو هێنامەوە
ناوکی کەوتوو چارە کردن
هێنانەجێی ئەندامی وەڕگەڕاو
نان دە تەندووری گەرم کەوتن
هێنانەوەجێ
چار کردنی ناوک و ئەندامی لە جێ چووگ
هەس دانەوە
هەس دان
برێتی لە ڕوشکاندن و تەمێ کردن: زۆری وت ئاخری هەسم دایەوە
هەستانەوە
دوای کەوتن ڕابوون
لە نەخۆشی ڕزگار بوون
زێندوبوونەوە دوای مردن
وەخەبەر هاتن بۆ پارشێو
هەقانەت
ڕاستی و ڕەوایی
هەم دیسانەوە
هەمبانەبۆرینە
هەمبانە یەکە لە چیرۆکی کەونارادا، دەڵێن دەستیان تێ ڕۆ کردوە و هەر چی ویستویانە تیا بوە و بە دەستیانەوە هاتوە
هەنبانەگۆرینە
هەمبانە بۆرینە
هەڵدانەوە
بەرەو ژوور بردن: پەنجەرەکە هەڵدەوە، پەردەی هەڵداوە
شین بوونەوە دوای بڕین
گەڕانەوەی نەخۆشی
پەشیمان بوونەوە بۆ شتێ: سەر لە نوێ هەڵی داوەتەوە و ماڵەکەی دەوێتەوە