تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کراندن
ئەرک کێشان: هەرچی کردم و کراندم نەهات
کرتاندن
بەددان بڕین
تروکاندنی تۆم
بە گاز لەت کردن، قرتاندن
کزراندن
سووزاندنی موو
پروژاندنی گوڵەگەنمی فەریک
کشاندن
ڕەکێش کردن بە زەویدا
ڕاکێشانی گوریس و لاستیک
سەنگاندن بە تەرازی
مێ لە نێر چاکردن
کشکشاندن
ڕەکێش کردن بە زەمیندا
کلک هەڵسووڕاندن
برێتی لە بەرەنگاری کردن و بەقسە نەکردن
کوتاندن
بەدار کوتان
کوتانی ئاوڵە
کوتانی خاڵ
کوتاندنەوە
توند داکوتانی پۆی کر
بە بێڵ کوتانی سەربان و ...
کولاندن
وەژان هێنانی برین و کوان
کولاندنەوە
دوای ئارامی و ژان نەکردن وەژان خستنەوەی برین
کونجاندن
بەددان وردکردن، داکروژتن