تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڤەوەراندن
نیشان دان، ڕوون کردنەوەی مەبەستێک
ڤەپڕتکاندن
تێک شکاندن، لەبەریەک بردن
ڤەپڕیتاندن
توند بە زەویدا کوتان
ڤەپژکاندن
خۆ ڕاوەشاندن، خۆتەکانن
ڤەپێچاندن
کردنەوەی گرێ
لەکرژی خاو کردنەوە
برێتی لە لێ پرسینەوە و بەسەرکردنەوە
ڤەچفاندن
سەرکۆنەکردن
دەرکردن بە سووکایەتی
ڤەچناندن
چنینەوەی گۆرەوێ و دڕاو
ڤەچڕاندن
شی کردنەوەی کوڵکە، لەبەریەک هەڵوەشاندنی خورێ و پەمۆ