تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئالئال
گوڵێکی بۆن خۆش و سوورە: سونبول بسەماتین و گوڵان پەردە دڕاندن/بشکفتنە ئالئال و هشین بوونە تەرازن «جەزیری»
ئالان
مەڵبەندێکە لە کوردستاندا
ئالایش
شەونشینی بە کۆمەڵ بۆ ڕابواردن، کۆڕبەستنی شەوانەی دۆستانە
ئالخواج
قامکی شادە، تبلی دۆشاو مژە
ئالوودە
گیرۆدە، خووپێگرتوو: ئالوودەی جگەرەیە
ئالوولە
کۆڵانی تەسک و باریک
پیاوی بێ شەرم و ئابڕوو
ئالک
جەمەجۆی وڵاخی یەکسم
ئالینک
گیایەکە لە داران دەهاڵی
ئالێک
ئالک، جەمەجۆی یەکسم
ئەهالی
خەڵکی ئاوایی تێکڕا: کوێخا بە ئەهالی گۆندی ڕاگەیاند بچنەبێگار
باشەوالا
برێتی لە لینگ ڕووت و بێ دەرپێ