تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاشاخە
میوەی ڕزیو، قرپۆک
حەیوانی بێ بڕە و لە جەڵەبدا
هەرشتی نالەبار و بێکارە
ئاشانە
دەیەکی مزاش کەبەشی خاوەن ئاشە و ئاشەوان دەداتێ
ئاشقە
ئاشق: ئاشقە و ماشقە، بۆ ماری نێر و مێ دەگوترێ
ئاشنا
ناس، ناسکری
دۆست و یار: دەگەڵ فڵاندا زۆر ئاشناین
ئاشوو
کێم و زووخی برین
ئاشپەزخانە
مووبەق، کارخانە، متبەخ، جێگەی شیولێنان