تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیخلاس
دڵپاکی، ئەمەگ: پیرۆت بەئیخلاس کار دەکا، بۆ گەورەی خۆی بەئیخلاسە
ئەستێرەناس
نجوومگەر، شارەزای زانستی ئەستێرە ناسین
ئەماس
مەیوو، بەسراوە، مەیی: شیرەکە ئەماس بووە
ئەنتیکەناس
ئەوەی لە شتی کەونارا شارەزایە
ئەڵماس
بەردێکی زۆر سەخت و بەنرخە
باس
لێدوان
خەبەر: باسی تۆمان دەکرد، دەنگوباس چییە؟
باس قەندە
کلکە سەبیلەی دارین
باس کردن
وتوێژ دەربارەی شتێ یا کەسێ
بەڕاس
وشەی پرسیار، واتا: بێ درۆ؟
لە ڕاستیدا، بە دروستی
تاس بەسەراهاتن
تووشی گێژی وسەرسامی هاتن