تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برازاڤا
برازاوا، یاریدەری زاوا لە کاتی بووک گوێزانەوەدا پشتێنەی بووک ئەو دەیبەستێ
بلازیز
بەلازیز، گەزیزە، گوڵێکی کورتە باڵای خەت خەتی عابی و سپییە کە لە سەرەتای نەورۆز پەیدا دەبێ و زۆر تەمەن کورتە: کولێ دێت ئەو قەبایی ئاسمانی / لەتیفا شەنگ و نازک وەک بلازیز، «جزیزی»
بۆڵ مازوو
جۆرێ ترێ
بەرازە
کەڵپی یەکسم کە لە شەش ساڵیا دێت
دارێ کە بەرداشی پێ بەرز دەکەنەوە
مڵغە، لۆسە، باری
کاریتە
قایشی جووت لە شووڵی بادراو
بەربازن
دەستەوانەیێک کە ناهێڵێ بازن هەڵخلیسکێ و خلەخل بکا
بەردەئازەبە
بەردێ کە خۆرت بۆ ڕاکردنی کێ بەرکێ دەکەن
بەلازیز
گوڵێکی سەرە بەهار و عابی ڕەنگە، پنچە و چەند گوڵ دەردەکا
گوڵەگەزیزە
بەیازە
لکی سەرقرتێنراو، داری پەختەکراو
تازیاری
باشتری و لە پێشتری