تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بازگە
جێگە بازدان
ڕێگەی هاتوچۆی حەیوانە کێوی
بازگەشت
پێژیوان، پەشیمان
بازۆر
بازڕ، مەلێکی بۆری بچووکە، مشک گرە
بازی
گەمە، گاڵتە
لە پاشگریدا دەبێتە چاوگەی باز بە هەموومانەوە
بازێ
هێندێ: بازێ کەس تێناگەن ئێژم چە؟
هەنگاوێکی هەراو
بازە
بازگ
جۆرە کووتاڵێکی ئەستوور
ناوی سەگ
بهێڵە: بازە بە دڵەکەم ساتێ بێ خەم بۆ
بازەبەر
پردەباز، بەردی ناو چەم و بوار کە بەسەریا باز ئەدەن بۆ پەڕینەوە
بازەبەران
بازدە بەران
بازەڵێن
قەمچان، ڕێخان، گەمەیەکە وردە بەرد لە لەپەوە هەڵداوێنە پشتی دەست و هەڵیدەدەن و دەیگرنەوە
بازەڵە
بەڵەکی کەم
شەرم شکاو
خڕکەڵە و هەراش: مناڵەکەتان بازەڵە بووە
قەمچان، ڕێخان، گەمەیەکە بە وردە بەردی لووس ئەکرێ، بازەڵێن
باوگرەوازی
شەڕە جنێو، جوێن بەیەکدان
برازا
فەرزەندی برا، زارۆی برا، برازی
برازازا
نەوەی برا