تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارمتە
گرۆ، گرێو، شتێک لەباتی شتێکی تر بە ئەمانەت داندرابێ
بارندۆخ
بە بار شت، بە باران، بارێن: هەورێکی بارندۆخ بوو
بارنەبردن
هەڵنەکردن، گوزەران نەکردن دەگەڵ یەکێ: هەرچێ دەکەم باری نابەم
بارهاتن
هەڵکەوتن، ڕەخسان، خووگرتنی ڕۆژانی مناڵی: ئەم هەتیوە باش بار نەهاتووە
بارهەڵگر
بارەبەر
ڕەنجدەر و زەحمەتکێش
باروبارخانە
کەل پەلی پارچە و شتی تر کە بە کاروان دێت
بە هێما بۆ کەفەڵی گەورەی ژنانی دەڵێن: عەجەب باروبارخانەیەکی هەیە
بارووتی
زۆر ورد: چای بارووتی دەکڕم