تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارۆک
کفتە ساواری پانکەڵە کە لە گەنمە کوتاویش دەیکەن.
ئاری باری
هەڵووچە سوورەی پاییز
بەڵاڵووک، ئاڵووباڵۆو
ئاریختێ
میراو، ئەو کەسەی کە ئاو دابەش کردنی بۆ ئاودێران بەدەستە
ئاریلە
پیاوی ژنانیلە، ژنەڕەنگە، ئاڵی پیواز، یۆسف ئەفەندی: نێرێکی ئاریلەیە، لاسای مێ دەکاتەوە
ئارێخ
مێخ زنجیری تەویلە کە وڵاغی پێ دەبەستنەوە
ئارەزوومەند
بەتاسە، بەئاوات، بەعەزرەت
ئارەق
تەڕایی لەش لە گەرمان یان شەرمان یان نووبەتێوە یان لە ماندوو بوونەوە
شلی لە هەڵم تکاو، وەک ئارەقی سەر خۆشکەر و ئارەقی جاترە و هی تریش
ئارەقگیر
پارچە لبادێکی تەنکە لە بن زینەوە دەخریتە سەر پشتی وڵاخی سواری