تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کردار
ئاکار: کردارت باش نین
چاندراو، زرعات: کرداری ئەمساڵ زۆر چاکە
کردگار
خودا
سنعات، پیشە: کاری نییە کردگاران دەکا/ گوێلکی نییە هەوساران دەکا، «مەسەل»
کرمکار
برێتی لە کەسێ کە زۆر بە کارەوە خەریکە
کریدار
کەرانشین
کلکدار
جانەوری بە کلک
شتێ دەسکی هەبێ
دوایی دار
کلکەمار
زۆر تاڵ لە چێژەدا
کلکەمار کردن
خواردنی بە ناڕەحەتیەوە، زەقنەمووت کردن
کهار
کاریلە
بزنی دووبەهار دیتوو، کوور