تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئینجار
کەواتا، کەوابو
ئینکار
دان پێدا نەهێنان، نەدرکاندنی ڕاستی، حاشا
حاشاکەر، بێ باوەڕ بە ڕاستی
ئێجگار
زۆر و زەمەند، فرەفرە، گەلەک، زێدە، یەکجار: ئێجگار زۆر باشم
ئێڤار
ئێوارە، ئەنگۆرێ، عەسر، حەسر
ئەتوار
ڕەوشت و کردەوە: مەشرەبی نالی گەلێ ئابی و ترشە بەڵێ/موعتەریفە خۆی دەڵێ: چا نیە ئەتواری من «نالی»
ئەسپ سوار
سیاری حەسپ، سوار
ئەسپیندار
سپیدار، سپیندار، دارێکی بێ بەری تێکوڵ سپی بۆ دارەڕاو سنعات دەکار دێ
ئەمار
عەنبار، شوێنی داکردنی دانەوێڵە و کەل و پەل
ئەمسار
ئیمساڵ، ساڵێ کە تیاین