تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارەش
بیهێنە، بۆمی بێنە، بێرانی
بارەقەڵڵا
ئافەرم، ئافارم، دەست خۆش، چاکت کرد: حەمەی وەستا فەتاح سەد بارە قەڵڵا لەم هەموو ڕیشە / بە تەنیا گوێدرێژێ چۆن دەبا ئەو بارە قامیشە «شێخ ڕەزا»
بارەنداز
جێگەی خستنی بار
بارەکەلا
لە جیاتی هەڵمەت، قەرەبووی مەڕمەڕی کایە
بارەی
بیهێنە، ئەوە بێنە، بۆمی بارە، بارەش
بازارکەر
کەسێ کە زۆر هاتوچووی بازاڕ دەکا و شت بۆ خەڵک ئەکڕێ
باوەپیارە
زڕباب، بێگانەی مێردی دایک
بزمارکوت
بزمارڕێژ
جۆرێ هێشووە ترێی پڕ و تێک پەستواو
بزمارە
بزماری دارین کە کون و کەلێنی دۆڵاشی پێ دەگرن
مێخەکە
بسمارە
مێخەکەی پا
موو کە لە دەست دێ و زۆر بەژانە