تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئابدارخانە
ژووری چا لێنان و قاوە ساز کردن بۆ دیوەخان
باروبنەی تایبەتی پیاوی گەورە لە سەفەردا
ئاتەشپارە
بە مناڵی هاروهاج دەڵێن: منداڵەکەیان چەند شەیتانە هەر ئاتەشپارەیە
بە پیاوی زۆر زرینگ و ئازا دەڵێن لە شەڕ و بازرگانیدا: فڵان لە شەڕدا ئاتەشپارەیە
ئاخباران
تۆزباران، تەپ و تۆز، تۆز و غومار، تۆز و خۆڵ کە بەدەم باوە دادەبارێ
ئادارۆک
گوڵێکە لە سەر بەهاردا دەپشکوێ
ئاراز
ڕوبارێکە لە سنووری ئێران و ڕووسیا
ئاراستە
ڕووی شتێک بەرەو کەسێک کردن: تیرێکی ئاراستە کرد، تۆمەتێکی ئاراستە کردم
ئارام
بێ جووڵە، هێدی، هێمن، مەند، ئۆقرەگرتوو
ئاران
بنکەی ژیانی زستانەی کۆچەران، گەرمەسێر: هەموو چوونە هەواران، ئێمە ماوین لە ئاران
عەزیەت و ئێش
ئارختک
مۆتەکە، شەوە، ئەوی لە خەودا دەتترسێنێ و هاوارت بۆ ناکرێ
ئارداوی
تۆزی ئاش گرتوو
بریتییە لە تۆمەت بۆ خۆ کردن. دەڵێن: فڵان دە هیچدا نەبوو بەڵام خۆی ئارداوی دەکا
ئارداوێژ
ئەو شوێنەی ئاردی لە لێواری بەرداشەوە تێ دەڕژی
لێوارە بەرداش لە گەڕاندا کە ئارد دەهاوێژێتە ناو قوڵکە
بریتییە لە دەراوی دەمی وێژەر: فڵان کەس ئارداوێژی دەمی خۆشە