تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارداوی
تۆزی ئاش گرتوو
بریتییە لە تۆمەت بۆ خۆ کردن. دەڵێن: فڵان دە هیچدا نەبوو بەڵام خۆی ئارداوی دەکا
ئارداوێژ
ئەو شوێنەی ئاردی لە لێواری بەرداشەوە تێ دەڕژی
لێوارە بەرداش لە گەڕاندا کە ئارد دەهاوێژێتە ناو قوڵکە
بریتییە لە دەراوی دەمی وێژەر: فڵان کەس ئارداوێژی دەمی خۆشە
ئاردماڵک
ئەو کۆنە پەڕۆیەی ئاشەوان جێ ئاردی پێ دەماڵی
ئاردپێچ
جۆرێک هەڵوایە لە ئارد و شەکر
ئاردکێش
بێڵۆکەی دارینی ئاشەوان کە ئاردی پێ لە قوڵکە دەردەدا
ئاردەبارە
بەشە ئاردێک کە ئاشێڕ بۆ هەر بارێک کەمێکی بە خۆشی خۆی بە ئاشەوان دەبەخشێ
ئاردەشان
ئارداوێژ، ئەو شوێنەی بەرداش ئاردی لێوە دەخاتە قوڵکە ئاشەوە: هەنی چێش واچون، چۆن مەکەرۆ چوون/گەرد ئاردەشان ئاسیای گەردوون «مەولەوی»
ئاردەینە
داهێنراو، داهاتوو، ژ نوو هاتی، نوو چێ بوویی