تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخ
هاوار لەبەر ئازار
خۆزیا: ئاخ هێندە نەدەمردم کوردستانم بە ڕزگاری دەدیت
خاک، خۆڵ: هەرچێکی لە ناخی ئاخ و دەریان / هی چۆتە بناو ئەوی لەسەریان، «مەم و زین»
وشەی دەربڕینی شادی: ئاخ ئەم داوەتە چەند خۆشە!
ئاڵاخ
ئەو گیا بێ کەڵکانەی کە دەبێ فڕێ درێن، بژار
ئەسپەناخ
گیایەکە دەیچێنن و لە ئاشپەزیدا بەکار دێ، ئەسپەناغ
باخ
دارستانی میوە، ڕەز، باغ
بنچاخ
قەباڵەی مڵک
بڕناخ
کونەکەپوو، کونی لووت، کونا دفن
بۆینباخ
کڕاوات، پارچەی مل پێچ و شۆڕەوە بوو
بەرماخ
جۆرێ پەڕە سیغاری لوولەیی کە تووتنی تێدەکەن، پەڕە جگەرەی قامیش یا قەمیش، بارماخ
بەیداخ
ئاڵا، بەیاخ، پارچەی بە درۆشمی گەل و قەوم، عالا