تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاخانوپاخان
شات و شوت، درۆ و دەلەسە
چاخوچل
گردەڵی قەڵەو
چاخەوکردن
قەڵەوکردنی حەیوانی گۆشت
چاوداخستن
سەر هەڵنەهێنان لە شەرمان
چاوپیاخشاندن
بەسەرچڵی تێڕوانین
چراخپا
ئەسپێ کە چەپۆکانە دەکا و هەر دوو دەست بەرزۆ دەکا
چەخماخچێتی
پیشە و سنعاتی تفەنگسازی
چەخماخە
بریقەی بروسکە
ڕاخستن
ڕاخران، پان کردنەوەی ڕایەخ
بەڕێکردن، بەڕێگەدا ناردن
ڕاخشین
خوشین، شێلەهان، بەخزین ڕۆیشتنی مار و خەزۆکی تر
ڕاکشانی ئەستێرە لە عاسمان
ڕاخەر
ڕایەخ، بەرەوحەسیر و هەرچی لەسەر زەوی پان دەکرێتەوە
کەسێ ژێر ئەنداز پان دەکاتەوە