تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ناخار
زبر و بەکەند و کڵۆ
بەدفەڕ، شەڕهەڵایسێن
تیخی زۆر باش، ناغار
ناخافڵ
بێ ئاکاداری، لەپڕ، کتووپڕ
ناخرقەوان
دەڕۆژەی ئاخری سەرماوەز کە ڕەوە دەکرێتە ژوورەوە
ناخوری
نۆ بەرەی فرزەند
نۆبەرەی میو
ناخونە
لەکەی باریک و سوور کە لە چاو پەیدا دەبێ، نەخۆشیەکی چاوە
پرزەی دەوری تەون کە پۆی تێوەنادرێ
ناخونەک
خواردن لە شتێ بە بێ ئیجازەی خاوەنی
ناخونەی چاو
ناخوو
ماکێکی سەخت و بریقەدارە بە پشتی قامکەوە، چنچڕووکی بنیادەم
ناخویا
بەرپیوار، لەبەر چاوگم
ناخڵاف
کنووپڕ، لەپڕ
ناخۆرە
زەمنی قوپاو، عەرزی رۆچووگ