تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سابوورە
نێرەمووک، نەنێر نەمێ
تەختەی ڕەشی فێرگە
سابوون
شتێ کە لە بەزو خۆڵەمێشێکی تایبەتی سازدەکرێ و چەروی پێ دەشۆن
سابووناقەلێ
گییایەکە لەئاوا کەف دەکا
سابووناو
کەفاوی سابوون
سابوونچی
سابوونکەر
سابوونی
مەلێکە بە قەد زاق رەنگی بۆری خۆڵەمێشیە و باڵی ڕەشە، قەلە سابوونی
جۆرێ کۆتری زلی شینی ئاچوخە
سابڵاغ
ناوی پێشووی شاری مەهابادە، سابڵاخ
سیابو
گیایەکە دەکرێتە ناو ژاژی
سەدرابات
گوندێکە
سەردەرابات
گوندێکە لە کوردستانی موکوریان
سەرمابردگ
شتێ یان کەسێ کە سەرما زیانی پێ کەیاندوە