تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گەرمابردوو
تاو بردوو
گەرمابردە
گەرما بردوو
یابان کەوتش
وەچۆل کەوتن، دانەسارا
یابانی
بیابانی، چۆلپەرست
یابانیەی
سارانشینی، چۆلپەرستی
یابوو
ئەسپی نانەجیبی بارکێشان
برێتی لە پیاوی نەزانی تەمەڵ
یەحیابەگی
جۆرێ هەنجیر
ئابوتاب
جوان و ڕێکوپێک دەڵێن قسان زۆر بە ئابوتاب دەکا. نەقڵەکەی بە ئابوتاب گێڕایەوە.
ئوسترلاب
عاسمان پێو، ئامرازێکە لای ئەستێرەناسان بۆ لێکدانەوەی نێوان ئەستێرە و ئەستێرە
ئیجاب
پێویست: ئیجاب ناکا خۆت ماندو کەی
ئینقیلاب
شۆڕش، هەڵگەڕاندنەوەی دەزگای دەوڵەت
ئەرباب
خاوەن: لە بەر قاپی سەرا سەفیان دەبەست شێخ و مەلا و زاهید/متافی کەعبە بۆ ئەربابی حاجەت گردی سەیوان بوو «شێخ ڕەزا»
ڕووخۆش و سەودا خۆش و دڵاوا: کوڕێکی زۆر ئەربابە
باب و کال
باب و باپیر: ئەژدا
تاسکەباب
دەفرێکی نیوەپەل قووڵە، جۆرێ تاوەیە
جۆرێک چێشتی تەڕ