تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کابانەتی
ماڵ ڕاگرتنی بە چاکی، بناوانی
کابرا
فڵان، کەسێ کە ناوی نابەن: کابرا تۆ کێی
کەسێ کە نایناسن: کابرایەکەم دیت
کابچک
جومگەی دەست
کابگر
برێتی لە جنێوفرۆش
برێتی لە پاشملەبێژ
کابۆخ
بەشە چێندراوێ کە لە هاوساکانی تێراوتر و گەشترە
کولابە
دوو داری سەر نیر کە دەچتە ملی گاجووتەوە، کەڵەوە
ڕیشەی ددان، ڕەگی دران
کۆستەبابی
گاڵتەجار، حەنەک چی
کۆپابەخت
ئەوپەڕی بەختەوەری