تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئابات
پاشگری بە مانای ئاوەدان کەرەوە: گوندی حەسەنابات
ئابدار
قاوەچی و چایچی دیوەخانی گەورەماڵان
ئابدارخانە
ژووری چا لێنان و قاوە ساز کردن بۆ دیوەخان
باروبنەی تایبەتی پیاوی گەورە لە سەفەردا
ئابدۆزەک
شرینقە، فیچقە، دەرزی کە دەرمانی پێ دەلەش دەکەن
لوولە شووشەی دەم تەنگ تنووکە دەرمانی پێ دە چاو دەکەن
ئابدەست
ئاودەس، سەرپێشاو
ئابوتاب
جوان و ڕێکوپێک دەڵێن قسان زۆر بە ئابوتاب دەکا. نەقڵەکەی بە ئابوتاب گێڕایەوە.
ئابونە
پارەی ڕۆژنامە و گۆڤارێک لە پێشدا دان و لەسەریەک وەرگرتنی
ئابوور
ڕێز، شەرم، نامووس، ئابڕوو
سازدان، تەکووزکردن پێکهێنان: مەکارا خۆ ئابوور کر
ئابڕوو
شەرم، نامووس: بێ نرخە ڕیش و ڕوو کە نەڕەنگێ بە ئابڕوو «هەژار»
ئابڕووبردن
رووسیا کردن، ناوزڕاندن
ئابڕووبەرە
ئاوڕووبەر، هۆی ئابڕووچوون
ئابڕووتکان
ڕووسیابوون، ناوزڕان
ئابڵۆقە
دەورەدان، چواردەورە گرتن: قەڵا ئابڵۆقە دراوە