تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپە
سوریجە، سوورێژە، نەخۆشی زارۆکانە کە زیپکەی وردی سووریان لێ دێ
ئەسپەر
جێگە پێ لە پێمەڕەدا، ئەو دارەی دە دەسکە بێڵی ئاسنی ڕادەکەن و دوو زیادی هەیە پێمەڕەکار پای پێدا ئەدا و باشتر زەوی ئەکەنێ
ئەسپەرە
ئەسپەر
پارچە دارێکە دەخرێتە نێوان میچ و کۆڵەکەوە
گیازەرتک کە بەنی پێ ڕەنگ دەکەن، گێنوو
ئەسپەناخ
گیایەکە دەیچێنن و لە ئاشپەزیدا بەکار دێ، ئەسپەناغ
ئەسپەندەر
گیایەکە بەرێکی گزمووڵە دەگرێ بۆ پووچ کردنی چاوزار دەیسووتێنن
ئەسپەک
نەخۆشیەکی مێشکە لە سەر و توێڵ دەردەخا و نەخۆش وەک شێتی لێ دێت
ئەسکنجە
جوجکە سمت، جومگەی نێوان ڕان و پشت
ئەسکوو
ئەسکوێ، کەوچکی گەورەی کلک درێژ
ئەسکوێ
ئەسکوو: بۆتە ئەسکوێلە هەموو چێشتان هەیە
ئەسکڵ
پووڵ، پووڵوو، سکڵ، پەرەنگ، پەن، پەنگر، بژ، پەل، خەڵووزی سوورەوەبوو
ئەسکەلە
بەندەرگە، لەنگەرگا، ئاوایی کەنار دەریا کە گەمیەی لێ ڕادەوەستن
ئەسکەنا س
پووڵ و پارەی قاقەز
ئەسکەنجەبین
شەربەتی سرکە و هەنگوین