تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستاندنەوە
لێ سێنراو وەرگرتنەوە
قەرەبوو: تۆڵەی خۆم ئەستاندەوە
ئەسترێلک
سرێش، چرێش، گیایەکە بنەکەی دەکوتن بۆ چەسپ دەبێ، ئەسرێلک
ئەستووران
ریسی ئەستوور کە دەکرێتە گوریس
ئەستوورایی
ڕادەی ئەستووری: ئەستوورایی دارەکە دووهامێز بوو
ئەستووندەک
داری کۆڵەکەی خێوەت و ڕەشماڵ: چادرە کەیان لە سەر نۆ ئەستوندەکانە
ئەستڕین
ماڵین و پاک کردنەوەی پەڵە بە پەڕۆ: شووشەکانم ئەستڕی
وشک کردنەوەی تەڕ: دەستم بە خاولی ئەستڕی
ئەستۆ
ئەستوو: دەستم کە لە سەد جێگە بە سەد وەعدە شکاوە/جەبری نیە ئەم کەسرە هەتا نەیخەمە ئەستۆ «نالی»
ئەستی
نێوێکی ژنانەیە
ئەستیلان
پشکیلان، گەمەیەکی دوودەستەیە، لایەک شتێک لە باخەڵی یەکێکدا دەشێرێتەوە لایەکی تر بیدۆزنەوە دەیبەنەوە، کەڵەمستێن