تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسکەنە
ئامرازێکی دارکۆڵێنی دارتاشە
ئەسڵ
هەرخۆ: ئەم چینە ئەسڵە بەدەڵ نیە
بنچینە بەڕێز و گەورە: ئەسڵە لە بنەماڵەیەکی گەورەیە
بۆ سەیرمانی نا بەدڵ: بەخوا بابە ئەسڵ: خۆ گاڵتەشم پێ دەکا
ئەسڵ زادە
دایکو باب نەجیم، فرزەندی چاک و بنچینە باشان
ئەسڵەحە
چەک و ئامرازی شەڕ و جەنگ
ئەسڵەن
لەڕاستیدا، ڕاستت دەوێ
لە بنەڕەتدا: دێبوکری ئەسڵەن دۆم بوون
هەرگیز، بەهیچ جۆر: ئەسڵەن نایدوێنم، ئەسڵەن شتی وا نەبووە
ئەسیر
دیل، گراو، یەخسیر: ئەگەر بێ یادی زوڵف و چاوەکەت یەک لەحزە سابیر بم/ئەسیری بەندی کافر، کوشتەیی بێدادی ساحیر بم «وەفایی»
ئەسەر
شوێن، شوێنەوار: نالی ئەسەری بێ ئەسەری غایبە ئەمما/ناڵەیەکی حەزین دێ لە مناجاتی سەحەردا «نالی»
لەسەر
ئەشرەفی
سکە زێڕێکی بچووکە بۆ خشڵ دەکار دێ، سووڕەت شایی: هەرگا دیم هیلال ئەو ئەبرۆی سێوەنگ/یە سیم ئەسرین، یە ئەشرەفی ڕەنگ «مەولەوی»
ئەشقەمە
ورگی ئاژەڵ بە ڕیخەوە
ئەشک
فرمێسک، ڕۆندک: ئەشکم کە دەگەڵ عەشقمە تفڵێکی فەهیمە/هۆشم کە دەگەڵ خۆشمە پێرێکی نەزانە «نالی»
ئەوین، دڵداری
ئەشکال
هەمەڕەنگە، هەمەجۆرە: دووکانەکەت ئەشکالی تێدایە
ئەشکنجە
جەڕ و مەنگەنە، ماوش، ئەشکەڵە
گیرەی دارتاش و ئاسنگەران بۆ قایم ڕاگرتنی تەختە یا ئاسن لە بڕین بڕبەندا لێداندا
ئازار و جزیا