تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەم
هێما بۆ نزیک، ئەڤ، ئەو: ئەم جەمە لاتین
ئێمە، ئەمە، خۆمان: ئەم هەمی دچن باژێڕی
ئەمار
عەنبار، شوێنی داکردنی دانەوێڵە و کەل و پەل
ئەماس
مەیوو، بەسراوە، مەیی: شیرەکە ئەماس بووە
ئەمان
وشەی وەڕەزی و تووڕەیی: ئەمان چەند گەرمایە، ئەمان لە دەستت
ئەوانی نزیک: ئەوان چوون، ئەمان هاتن
بێ ترسی: دنیاکە ئەمن و ئەمان
بەڵام: ئەوم خۆش گەرەکە، ئەمان تۆ نا
دەغیلە: ئەمان نەکەی توخنی کەوی
هاوار: ئەمان بمگەنێ خورام
ئەمانە
ئەم نزیکانە، یانە، ئەڤانە: ئەمانە چیان لەمن دەوێ؟
ئەمجا
ئەم جارەکە، ئەم کاتە
دوای ئەوە، بەشوێن ئەمەدا: ئەمجا دەچویتە شارەوە ناو ماڵی عاسمە خان/دووبارە ئەیشەکاندیەوە باجگر بە بێ وچان «پیرەمێرد»
ئەمسار
ئیمساڵ، ساڵێ کە تیاین
ئەمساڵ
ساڵێ کە تیاین، ئیساڵ
ئەمسەرڤەرا
ساڵێ کە دوای ئەمساڵ دێ
ئەمشەو
شەوێ کە تیاین، ئیمشەو، ئەڤشەو، ئیشەڤ