تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەشک
فرمێسک، ڕۆندک: ئەشکم کە دەگەڵ عەشقمە تفڵێکی فەهیمە/هۆشم کە دەگەڵ خۆشمە پێرێکی نەزانە «نالی»
ئەوین، دڵداری
ئەشکال
هەمەڕەنگە، هەمەجۆرە: دووکانەکەت ئەشکالی تێدایە
ئەشکنجە
جەڕ و مەنگەنە، ماوش، ئەشکەڵە
گیرەی دارتاش و ئاسنگەران بۆ قایم ڕاگرتنی تەختە یا ئاسن لە بڕین بڕبەندا لێداندا
ئازار و جزیا
ئەشکێل
ئشکێل، چوار پەل بەستن و بە زەویدا دان، چوار مێخە
سندم، پێوەند، زنجیر و ئاڵقەی کە دەیکەنە پای یەکسم و بەندی
ئەشکەفت
شکەفت، غار، ڕەهۆڵی زل لە شاخدا
ئەشکەنە
کارواناشی، گۆشتاوێکی خەست و خۆڵە بە پیوازەوە
ئەشکەڵە
مەنگەنەی نەجار و ئاسنگەر
دارۆکێکی لەلە کراو بۆ پێکەوە لێکدانی تەختە دەوار
ئامرازێکی جەزرەبەدانە هەر قامکەی تاوانباریان دەناو کونە تەختەیەکی خڕ دەنا و بە پەت جەڕە بابەیان دەدا، چێوجەلە