تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپە
سوریجە، سوورێژە، نەخۆشی زارۆکانە کە زیپکەی وردی سووریان لێ دێ
ئەسپەر
جێگە پێ لە پێمەڕەدا، ئەو دارەی دە دەسکە بێڵی ئاسنی ڕادەکەن و دوو زیادی هەیە پێمەڕەکار پای پێدا ئەدا و باشتر زەوی ئەکەنێ
ئەسپەرە
ئەسپەر
پارچە دارێکە دەخرێتە نێوان میچ و کۆڵەکەوە
گیازەرتک کە بەنی پێ ڕەنگ دەکەن، گێنوو
ئەسپەناخ
گیایەکە دەیچێنن و لە ئاشپەزیدا بەکار دێ، ئەسپەناغ
ئەسپەندەر
گیایەکە بەرێکی گزمووڵە دەگرێ بۆ پووچ کردنی چاوزار دەیسووتێنن
ئەسپەک
نەخۆشیەکی مێشکە لە سەر و توێڵ دەردەخا و نەخۆش وەک شێتی لێ دێت