تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستێرک
ئەستێر
ئەستێرۆک
گوڵە ستێرە، گوەستێرە، کرمێکە باڵدار شەوانە قوونی دەترووسکێ
ئەستێرە
ستێر، هەسارە، ئەو شتانەی لە مانگ بچووکترن و شەوانە لە عاسمان دەبریقن: ئەستێرە بەرزەکان ئەدرۆشێنەوە بەشەو/وەک چاوەکانی من نە سرەوتیان هەیە و نە خەو «پیرەمێرد»
ئەستێرەناس
نجوومگەر، شارەزای زانستی ئەستێرە ناسین
ئەستێرەی بەربە یان
ئەستێرەی ڕۆژێ
ئەستێرەی بەیان
ئەستێرەی ڕۆژێ
گوئەستێرە
ئەستێڕۆک، کرمێ کە بە شەو دەتروسکێ
دووئەستێر
دووخوشکە، جووتەی کەوان