تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەز
من، م: ئەگەر دیتیانم ئەزم، ئەگەر نەیاندیم دزم. «مەسەل»
ئەز خدام
وشەی ڕێز لێنانی ژن بۆ گەورەتر لە خۆی واتا: من خزمەتکارتم
ئەزبۆلە
وشکە گیای بۆن خۆش کردنی چێشت
ئەزبەنی
وشەی ڕێز لێنان واتا: من کۆیلەتم
ئەزرۆ
ئارەزوو: تام ئەزرۆ
ئەزموو
تەجرەبەکراو
ئەزموودە
ئەزموو: ماستی ئەزموودە لە کەرەی نا ئەزموودە باشترە «مەسەل»
ئەزمە
تاقی کەرەوە. «میرد ئەزمە»دێوێکە پیاوان تاقی دەکاتەوە
ئەزوا
دەرمانێکی تاڵە کە سیبریشی پێ دەڵێن
ئاڵات و ئیسۆت و ئەدوا و گیای بۆن خۆشی چێشت
ئەزەل
هەر بوو، پێشینەترین