تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئە
ئامرازی گەیاندنی ئایندە: ئەخۆم، ئەنووم
ئەبرۆ
برۆ، برهـ، خەتە مووی بەر توێڵ و باڵای چاو: ئەبرۆ چکەوانی بێ گری و ڕێک؟ /پەیکانی بژانگ چتیری دڵ پێک! «مەم و زین»
ئەبلە
نەفام و تێنەگەیشتوو
ئەبەدەن
نە بە هیچ جۆر، هەرگیز: ئەبەدەن نەم دیوە
ئەبەر
لەبەر، بۆخاتر، لەڕووی: ئەشێ جوانان سوژدە ئەبەر تۆ بەرن
ئەتوا
دەوێ، دەخوازێ: تۆ چەت ئەتوا، ئەم چی ئەتوا؟
ئەتوار
ڕەوشت و کردەوە: مەشرەبی نالی گەلێ ئابی و ترشە بەڵێ/موعتەریفە خۆی دەڵێ: چا نیە ئەتواری من «نالی»
ئەتوام
گەرکمە، ئەمەوێ، دەخوازم
ئەتوان
مەڵحەم، ڕۆنێک کە لە سەر کوان و برینی دائەنێن یان تێ هەڵدەسون، مەرهەم
خوازتن
ئەتک
سووکایەتی، شوورەیی
ئەتک کردن
سووکایەتی بەسەر هێنان، ئابڕوو بردن
ئەتڵەس
پارچەیەکی جوان و بە قیمەتە: یا خوا لێت ممبارەک بێ ئەتڵەس و کیمخا وخارا