تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیشار
جۆرێ سەرپۆشی ژنانەکەشان و پیل دەگرێ، چارۆکە، کۆڵوانە
ئیشاڵلا
خوا حەز کا، حەز دەکەم
ئیشت
شەپەزلەی پشت مل، عیشت
ئیشک هەڵێنان
بەتەقەلا وشک کردن
خەم دان بە کەسێک و لاواز کردنی
ئیشک و برینگ
تەواو وشک، بە تەواوەتی وشک بەبێ هیچ تەڕیەک
ئیشک چی
پاسدەری شەوانە، جەزایەرچی، ئێشک چیەتی: پاسدەری
ئیشک کردن
لە تەڕی ڕزگار کردن
لە شیردان وەستانی شیردەر: چێڵەکەمان ئیشکی کرد
ئیشکارۆ
بیاوانی بێ ئاو، بێروون