تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئۆخ
چ خۆشە، وشەی شادی: دلبەرێ ئیڕۆ سەحەر ئاڤیتە جەرگێ من دوو دۆخ/یەک لسینە، یەک لدلدا لەو لە من تێن ئاخ و ئۆخ «جەزیری»
ئۆخر
دوایی، دوماهی، لە دوای ئاخرەوە دێت: ئاخر و ئۆخری میوە بوو
ئۆخژن
ئۆقرە، ئارام: بە دیتنت ئۆخژنم هات
ئاخروئۆخر
نیزیک بە بڕانەوە: لە ئاخروئۆخری پاییزدا میوانی بووین