تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئادەم
بابەدەم، مێردی دایکەوا، هەوەڵین باپیری مرۆ
ئار
ئارد، دەغڵی هاڕیاوی ئامادەی نان
جێگە: نزار یا نسار: جێی نسێ، هەوار: جێی هەوا، شار: شوێنی گەورە
ئاگر: زستانان ئار و ئەز
ئاراز
ڕوبارێکە لە سنووری ئێران و ڕووسیا
ئاراستە
ڕووی شتێک بەرەو کەسێک کردن: تیرێکی ئاراستە کرد، تۆمەتێکی ئاراستە کردم
ئارام
بێ جووڵە، هێدی، هێمن، مەند، ئۆقرەگرتوو
ئاران
بنکەی ژیانی زستانەی کۆچەران، گەرمەسێر: هەموو چوونە هەواران، ئێمە ماوین لە ئاران
عەزیەت و ئێش
ئارختک
مۆتەکە، شەوە، ئەوی لە خەودا دەتترسێنێ و هاوارت بۆ ناکرێ
ئارداوی
تۆزی ئاش گرتوو
بریتییە لە تۆمەت بۆ خۆ کردن. دەڵێن: فڵان دە هیچدا نەبوو بەڵام خۆی ئارداوی دەکا
ئارداوێژ
ئەو شوێنەی ئاردی لە لێواری بەرداشەوە تێ دەڕژی
لێوارە بەرداش لە گەڕاندا کە ئارد دەهاوێژێتە ناو قوڵکە
بریتییە لە دەراوی دەمی وێژەر: فڵان کەس ئارداوێژی دەمی خۆشە
ئاردماڵک
ئەو کۆنە پەڕۆیەی ئاشەوان جێ ئاردی پێ دەماڵی