تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاینی
دینی، مەزەبی
ئایۆ
دێت، پەیا دەبێ: کە شەو گیرۆم خەیاڵی تە بە ئاغووش/سەهەر ئەز بوستەرم بۆیی گوڵ ئایۆ «بابەتایەر»
ئاییسان
ئایسان، پێبوونی ئاگر
ئاییەی
وشەی سەیرمان: ئاییەی لەم لووتە زلە!
ئایەت
بەند و بڕێک لە سوورەتی قورعان
ئایەتی
پاشگرێکە واتای حاڵات دەدا: کوردایەتی، خوشکایەتی، برایەتی
مەڵبەند و ژیگە: مەنگوڕایەتی، وڵاتی مەنگوڕان، باڵەکایەتی: وڵاتی باڵەکیان
ئایەنە
ئایندە، لەوەودوا، پاشەڕۆژ
ئایەکوو
داخوا، تۆبێژی
بێ ئارام
دانەسەکناو، بێ ئۆقرە
بێ ئاگا
بێخەبەر، های لە هیچ نا