تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخۆران
دەگەڵ «باخۆران» دێت. بشێوە، پشێوی و ئاژاوە: ئاخۆران باخۆرانێکە سەگ خاوەنی خۆی ناناسێ
دەگەڵ «باخۆران» دێت. کۆمەڵی دز و تاڵانچی: ئای لەو ئاخۆران باخۆرانە، خۆ هیچیان پێ نەهێشتین
ئاخێز
نیوە هەڵسان: چوویە ماڵی مام پیرۆت لەبەرت هەستا؟ بە خوا نەتەواو، هەروا ئاخێزێکی کرد
هەستان بەتەواوی: بانوو ئێد شنەفت نەجا کرد ئاخێز «خانای قوبادی»
ئاخەبانوو
جامانە، ئاغابانوو، تەنراوێکی سپی و ڕەش یا سپی و سوورە کە پیاوان لە سەری دەبەستن
ئادارۆک
گوڵێکە لە سەر بەهاردا دەپشکوێ
ئادێ چی
ئەوانی دی، ئەوترەکان