تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڤکینە
تونگەی لوولەداری لە شووشە
ئاڤگیر
قوورت قوڵکەی کە ئاوی باران ڕا دەگرێ
ئاڤیاری
بەیارمەتی، لەسایەی
ئاڤەرێس
ئاوریشمی خاو، هاورێشمی هێشتا نەڕێسراو
ئاک
پاشگرێکە وشەی ئامڕاز و هۆ دەدا وەک: پۆشاک، خۆراک کە واتای خواردەمەنی، پۆشیەنی دەدا
ئاکابر
پیاوە گەورەکان، مرۆیێت مەزن
ئاکابرانە
ئاکاری پیاوانە، شیاوی گەورە پیاوان
ئاکام
دوماهی، دوایی، پاشینە
کاتی مەرگ، هەنجەڵ، ئەجەل: زیندە بە ئاکامە
ئاکنجی
نیشتەجێ لە کۆنەوە، ڕەعیەتی قەدیمی
ئاگا
خەبەر، های: ئاگات لەو کارە هەیە؟
زاناوفامیدە
ئاگا، نەخەوتوو، بێدار: فڵان خەوتووە یان ئاگایە
قەیران و تیژ بوونی نەخۆشی، بوحران
ئاگادار
های لێ، خەبەردار
پارێزگار: ئاگادارت خودا بێ