تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاپۆ
ئاپ، بۆ بانگکردنی مام دەڵێن. دەشڵێن پیرۆت ئاپۆی منە
ئاپۆرە
بەڵا، ئاپۆر
کۆمای خەڵک پێکەوە: خەڵکێکی زۆر لە دەوری مزگەوت ئاپۆرەیان داوە
ئاچخ
ڕەنگی کاڵ، بەرانبەر بە ڕەنگی تاریک و تۆخ: پارچەی کەواکەم شینی ئاچخە
ئاچوخ
ئاچخ
وەکری، ئاواڵە، بەرانبەری داخراو: دەرگاکەتان ئاچوخ بوو، دانەخرابوو
ئاژار
بەهرە و دەرامەتی زەوی، حاسڵاتی زەوی و زار
ئاژاوەنانەوە
کەتن گێڕان، فتنەنانەوە، شەڕهەڵ خڕاندن
ئاژاوەچی
کەتن گێڕ، مایە فتنە، سەرەسوودرە، شەڕ هەڵایسێن، شەڕ هەڵ خڕێن
ئاژدا
باپیران، ئەجداد: هەر کەس بێگانە پەرەستە نەحلەت لە ئاژداشی بێ