تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوەشکێنە
شوێنێک لە سەر نیای ئاش کە ئاوی ئاشی لێ دەبڕن
ئاوەنیا
ڕەپستە، دەغڵێ کە لە پێشدا زەویەکەی ئاو دراوە وشوو کراوە و دوایی تووی لێ چێندراوە
ئاوەها
بەم جۆرە، ئەم تەرزە
بۆ پرسیار و سەیرمان: ئاوەها ئەم کارەشت کرد؟!
ئاوەڕێس
ڕێسراوی لووس و باریک
ئاوەژەنە
کەلەبەرێک کە لە کاتی ئاش وێستاندا ئاوی ئاش لێوە بەردەدەنەوە
ئاوەکی
شل، تراو، دژی خەست
ئاژەڵێک لە مێگەل تەرە بوو بێ و چووبێتە ناو مێگەلێکی بێگانە
ئاوەڵ داوێن
دامێنی شۆڕ وەک کەوای مەلایان
ئاوەڵ ناو
بری ناو، سفەت لە ڕێزماندا
ئاوەڵ کراس
ئاواڵ کراس، دەرپێی ژنان
ئاوەڵانە
شیرینی شوان کە بەرخ و کاری تازەزاو لە دەشتەوە دێنێتەوە