تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوجز
ئاودز، قەڵشت و کەلێن کە ئاو بدەڵێنێ
کۆبوونەوەی کیم و زووخ لە بریندا
ئاوجۆ
ڤەخوارنە کە لجەهـ چێدکن، بیرە
ئاوخواز
خوادردنێک کە توونیایەتی دێنێ. دەڵێن: کەشک و نیسک ئاوخوازن
ئاوخۆر
کەسێ کە ئاو دەخواتەوە، ئاوگێڕ لە مزگەوت و کۆڕ بانگ دەکا: ڕەحمەت لە ئاو خۆر
ئاوخۆری
هەرچی ئاوی پێ دەخۆنەوە، شەربە، زەرک، لیوان، قومقومۆک
دانە لغاو، ئەو ئاسنە دەچێتە ناو دەمی یەکسمەوە
ئاوخۆرە
ڕەگی سەرەکی گیا و دار کە زۆر تەڕایی هەڵدەمژێ
ناوەڕۆکی لق کە تەڕایی ڕادەگوێزێ
پیاڵە و شەربەی ئاو خواردنەوە، لیوان، قومقومۆک
ئاودادان
ئاو قووت دانی زەوی
نەخۆشیەکە لاقی یەکسم و بەرزە وڵاخی پێ دەماسێ
ئاودار
وڵاتی ئاو زۆر
میوەی پڕاو
تیغی جەوهەردار
ئاودامان
کراس یان کەوای داوێن شۆڕ: کەوای مەلایان ئاودامانە
ئاودز
درز و قڵشتی ئاو دەڵێن: مەنفەز و درز و ئاودزی هەرچەند/دەگرم، دیکوتم بە دەست و پێ «شێخ ڕەزا»
ئاوجز، کێم کۆ بوون لە زاما
ئاودڕ
ئەو جێگەیەی کە ئاو دای دڕیوە
ئاودێر
ئاویار، کەسێ کە زەوی و سەوزە ئاو دەدا: جەبباری بێ فتووری، سوڵتانی بێ قسووری/ڕەزاقی مار و مووریی، ئاودێری دێمە کاری «حاجی»