تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاقیدە
بیر و بڕوا، دۆز، عاقیدە
ئاقیق
گەوهەرێکە بە زۆر ڕەنگان دەبێ، یاقیق
ئال
قامکی هەرە درێژە لە پەنجەدا، تبلی ناوی، زەڕنەقوتە
ئالئال
گوڵێکی بۆن خۆش و سوورە: سونبول بسەماتین و گوڵان پەردە دڕاندن/بشکفتنە ئالئال و هشین بوونە تەرازن «جەزیری»
ئالان
مەڵبەندێکە لە کوردستاندا
ئالایش
شەونشینی بە کۆمەڵ بۆ ڕابواردن، کۆڕبەستنی شەوانەی دۆستانە
ئالخواج
قامکی شادە، تبلی دۆشاو مژە
ئالوودە
گیرۆدە، خووپێگرتوو: ئالوودەی جگەرەیە
ئالوولە
کۆڵانی تەسک و باریک
پیاوی بێ شەرم و ئابڕوو
ئالک
جەمەجۆی وڵاخی یەکسم
ئالینک
گیایەکە لە داران دەهاڵی