تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئابڵۆقە
دەورەدان، چواردەورە گرتن: قەڵا ئابڵۆقە دراوە
ئاتاج
چاولەکۆمەک، هەژار و نەدار، موحتاج
ئاتون
ئاگردانی حەمام، تونخانە
ئاتەشخان
توونخانەی حەمام
قووڵکەی ژێر تیانە کە ئاگری تێدا دەکەنەوە
ئاتەشخانە
تەندوورەی سەماوەر، پەنگردانێ سەماوەری چای چێ کرنێ
ئاتەشپارە
بە مناڵی هاروهاج دەڵێن: منداڵەکەیان چەند شەیتانە هەر ئاتەشپارەیە
بە پیاوی زۆر زرینگ و ئازا دەڵێن لە شەڕ و بازرگانیدا: فڵان لە شەڕدا ئاتەشپارەیە
ئاتەشکەدە
کوانووی ئاگرپەرستان، ئاگردانی پیرۆزی گاوران
ئاتەشی
ڕەنگی گوڵی سووری تاریک
پیاوی زۆر توندە تەبیات، بە بنیام تووڕە ئەیژن
ئاتەگ
داوێنی کەوای شۆڕ: نوێژی لەسەر ئاتەگی دەکرێ، شاقەل
بریەتیە لە بنار و دامێنی چیا
ئاجوج
دەگەڵ باجوج دەگوترێ و ناوی هۆزێکی چیرۆکییە. دەڵێن پادشایەکی دوو شاخ [ذوالقرنین] گرتوونی و دیواری بەردینی لە پێش هەڵچنیون