تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوەها
بەم جۆرە، ئەم تەرزە
بۆ پرسیار و سەیرمان: ئاوەها ئەم کارەشت کرد؟!
ئاوەڕێس
ڕێسراوی لووس و باریک
ئاوەژەنە
کەلەبەرێک کە لە کاتی ئاش وێستاندا ئاوی ئاش لێوە بەردەدەنەوە
ئاوەکی
شل، تراو، دژی خەست
ئاژەڵێک لە مێگەل تەرە بوو بێ و چووبێتە ناو مێگەلێکی بێگانە
ئاوەڵ دامان
ئاوەڵ داوێن
دامێنی شۆڕ وەک کەوای مەلایان
ئاوەڵ ناو
بری ناو، سفەت لە ڕێزماندا
ئاوەڵ کراس
ئاواڵ کراس، دەرپێی ژنان
ئاوەڵانە
شیرینی شوان کە بەرخ و کاری تازەزاو لە دەشتەوە دێنێتەوە
بە ئاوات گەیشتن
تانوپۆ ئاورێشم
بریەتی لە ئەجیم زادە، عەسڵ زادە