تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوخۆر
کەسێ کە ئاو دەخواتەوە، ئاوگێڕ لە مزگەوت و کۆڕ بانگ دەکا: ڕەحمەت لە ئاو خۆر
ئاوخۆری
هەرچی ئاوی پێ دەخۆنەوە، شەربە، زەرک، لیوان، قومقومۆک
دانە لغاو، ئەو ئاسنە دەچێتە ناو دەمی یەکسمەوە
ئاوخۆرە
ڕەگی سەرەکی گیا و دار کە زۆر تەڕایی هەڵدەمژێ
ناوەڕۆکی لق کە تەڕایی ڕادەگوێزێ
پیاڵە و شەربەی ئاو خواردنەوە، لیوان، قومقومۆک