تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەست بە ئاو گەیاندن
برێتی لە چوونە سەر ئاودەست
ئاوا
بەم جۆرە
ئاوەدان: ماڵیاوا کۆنە هاودەردم/بە دوور بێ لە ئاهی سەردم «هەژار»
پیوار، ون و نادیار: مانگ ئاوا بوو، ڕۆژ ئاوا بێ دێمە ماڵتان
ئاوات خواز
بەتاسە، بەئارەزوو، هێڤی دار، هیوادار، بەهەویا
ئاوار
جودا
هەڵوای ئارد و دۆشاوی وشک هەڵاتوو بۆ زستان
چای لێنەری ماڵ
دار وپەردووی خانووی ماڵ
ئاوارتن
جودا کردن، هەڵاوارتن، دوورەوە خستن
ئاوارتە
جیاکراوە، دوور خراوە
ئاوارەیی
هەڵوەدایی، دووری لە وڵاتی خۆیی
ئاواز
دەنگ و سەدا، دەنگی بەقەو، دەنگی ئامرازی موسیقا
ئاواق
چۆڵ و بیابان، چۆڵگە
خانووی چۆڵکراوی بێ ئاوەدانی
ئاوانتەچی
مفتەخۆر، دەسبڕ و فێڵەباز و دەبەکار